English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رشه‌لۆنا زه‌برێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت و تووشی كێشه‌ ده‌بێت
2018-10-13 [07:34 AM]

ZNA - ھەولێر


لە یاریەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، بەرگریکارێکی یانەی بەرشەلۆنە توشی پێکان ھات و یاریگای جێھێشت.

شەوی رابردوو لە یاریی تیپی وڵاتەکەی بەرامبەر سویسرا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، تۆماس ڤێرمالینی بەلجیکی و بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنا بەھۆی پێکانەوە لە خولەکی ٧٣ یاریگەی جێھێشت.

لەدوای یاریەکە رۆبێرتۆ مارتینێزی راھێنەری بەلجیکا رایگەیاند: ڤێرمالین لە ماسولکەکانی دواوەی قاچی ھەستی بە ئازار کردووە و لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوو تیمی پزیشکی ھەڵبژاردەکە پشکنین بۆ ئەو  یاریزانە دەکەن، بەڵام وابزانم پێکانەکەی سووکە.

ئەمە دوو زەبری کوشندەیە لەم ماوەیەدا بەر یانەی بەرشەلۆنا دەکەوێت، دوای ئەوەی ساموێل ئۆمتیتیی بەرگریکاریش بە ھەمان شێوە دووچاری پێکان بوو، کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ناگەڕێتەوە یاریگەکان.

پێکانەکانی ھێلی بەرگری بەرشەلۆنا گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ ئەو یانەیە و فشاری زیاتر دەکەوێتە سەریان، بە تایبەتی یاری کلاسکیۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید کە گرنگیەکی زۆری ھەیە.


سیروان مزووری





ئەم هەواڵە 8032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad