English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی..هێنری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ی وه‌رگرت
2018-10-13 [08:40 AM]

ZNA - ھەولێر


یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بە شێوەیێکی فەرمی تیێری ھێنری وەکو راھێنەری نوێ راگەیاند.

تێری ھێنری ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بەڕشەلۆنا، دوای دوورخستنەوەی لیۆناردۆ جاردیم پاڵێوراوی سەرەکی بوو بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە، کەمێک لەمەوبەر ماڵپەڕی فەرمی مۆناکۆ ھەواڵەکەی راگەیاند و گرێبەستەکەی بۆ سێ وەرزە.

ھێنری بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی وەک یاریزان و ھەروەھا کارکردن وەکو یاریدەدەری راھێنەری رۆبەرتۆ مارتینێز لە ھەڵبژاردەی بەلجیکا، سەرەنجام توانی یەکەم ئەرکی وەکو راھێنەری سەرەکی بگرێتە ئەستۆ .

ئەستێرە فەڕەنسییەکەی تەمەن ٤١ ساڵ کاروانی یاریکردنی لە مۆناکۆ دەستپێکردوو و لە نێوان ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٩ دا ١٤١ یاری بۆ ئەنجامدابوو ، وە ٢٨ گۆلی تۆمارکردبوو. 


سیروان مزووری
 





ئەم هەواڵە 11173جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad