English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سانجێرمان گورزێکی دیکە ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات 
2018-10-13 [10:46 AM]

ZNA – ھەولێر 



ھاوشێوەی گرێبەست کردن لەگەڵ نەیمار داسێلڤای بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی دیکەی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ، یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیی خۆی نیشانداوە مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزان ئیڤان راکیتیچ بدات بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان چەندین جار ھەوڵیانداوە گرێبەست لەگەڵ  راکیتیچ مۆربکەن ، بەڵام لە ھەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون ، بەڵام ئەم جارە بڕیاریانداوە بڕی ١٢٥ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی بەرشەلۆنە بدەن کە مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی راکیتیچە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە یانەی پاریسی. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی پاریس سانجێرمان چاوەڕێی بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی دەکات سەبارەت بەیاری خاوێن وگرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان بۆ ئەوەی رێگەی بدات گرێبەست لەگەڵ راکیتیچ مۆربکات . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 14212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad