English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌یه‌ك پەنابەر دوای چوار ڕۆژ لە ناوەڕاستی ئاوی دەریا رزگاردەکرێن
2018-10-13 [12:00 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هێزێکی دەریایی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە باشوری لوبنان کاردەکات بە هاوکاری لەشکری لوبنان 32 پەنابەری سوریایی لە ناو ئاوی دەریا ڕزگار ده‌كات.

هێزەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە UNIFIL ناسراوە، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی بەشداریـیان لە هەڵمەتەکانی گەڕان و ڕزگارکردنەکە کردبوو، پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 10 ی مانگی دە ڕاپـۆرتێکیان پـێگەیشت و تیایدا باس لە دیارنەمانی بەلەمێکی بچوک دەکات کە لە لوبنانەوە بەرەو قوبڕس دەرچووبوو.

وتیشی، بەلەمەکە سووتەمەنی تێدا نەمابوو و لە ناوەڕاستی ئاوی دەریا وەستابوو و ئەو 32 پەنابەرە کە بریتیبوون لە 19 پـیاو و 6 ژن و 7 منداڵ، بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەبێ ئاو و خواردن بوون.

هێزەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاو و خۆراکی داونەتێ هەتا ئەو کاتەی هێزی دەریایی لەشکری لوبنان گەیشتووەتە شوێنەکە.

سوپای لوبنان ڕایگەیاند جگە لەو 32 پەنابەرە سوریاییە کەسێکی لوبنانیشیان لەگەڵدا بووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەواوی سەرنشینەکانی سەر بەلەمەکە گەیندرانەوە بەندەری بەیرووت.

 

voa





ئەم هەواڵە 5131جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad