English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سیاسه‌تمه‌ندارانی ئه‌مریكا گفتوگۆ بكرێت
2018-10-13 [12:13 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئێران، حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه‌ وتی پێویسته‌ تاران و واشنتۆن كه‌ناڵه‌ دیپلۆماتییه‌كانی نێوانیان به‌ كراوه‌یی بهێڵنه‌وه‌، وتیشی، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سیاسه‌تمه‌ندارانی ئه‌مریكا و كه‌سانی بواره‌كانی دیكه‌ گفتوگۆ بكرێت.

حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه‌ به‌ ئاژانسی فه‌رمی ئیرنای ئێرانی راگه‌یاندوه‌، بۆ رێگه‌گرتن له‌و سزا به‌رفراوانه‌ی به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێندرێن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سیاسه‌تمه‌ندارانی ئه‌مریكا و كه‌سانی بواره‌كانی دیكه‌ گفتوگۆ بكرێت.

حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، به‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ گرتوویه‌تیه‌ به‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی داده‌بڕێت، بۆیه‌ نابێت كه‌ناڵه‌ دیپلۆماتییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دابخرێن و ئه‌مریكا ته‌نها تره‌مپ نییه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئێران، باسی له‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی تره‌مپن و ئه‌نجامدانی چالاكی دانوستان و دیالۆگ و لۆبی ده‌رفه‌تی هێوربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا.

 





ئەم هەواڵە 4474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad