English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌پێی رێككه‌وتنێك ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌رده‌وام كراوه‌ ده‌بێـت
2018-10-13 [12:14 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لەسەر دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران، هه‌رێمی كوردستان و ئێران لەسەر چوار خاڵ رێككەوتوون، کە یەكێكیان ئەوەیە دەروازەکە دەبێت 24 كاژێر كراوە بێت.

عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی ئێران ‌و هەرێمی كوردستان لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رايگەیاند, لەسەر دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران لەگەڵ ئێران لەسەر چوار خاڵ رێككەوتوون, وتيشي, خاڵی یەكەمی رێککەوتنەكه‌ ئه‌وه‌یه‌ مانگی جارێك هەر دوو قایمقامی چۆمان ‌و پیرانشار بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی هەن كۆدەبنەوە ‌و بەپێی خاڵی دوومی رێككەوتنەكەش، سێ‌ مانگ جارێك هەر دوو پارێزگاری هەولێر ‌و ورمێ‌ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كۆدەبنەوە.

ئاكره‌یی باسی له‌وه‌ كرد، خاڵی سێیەمی رێككەوتنەكەیان ئەوەیە ئەو دەروازەیە 24 كاژێر كراوە بێت ‌و چواره‌میش بەشێوەیەكی باشتر لە دەروازەكەدا مامەڵە لەگەڵ شۆفێران ‌و بازرگانان بكرێت.

روونی كرده‌وه‌، بەهۆی ئەو دۆخە تایبەتییەی لە ئێران هه‌یه‌ هەیە، تاران هەناردەكردنی ماددە خۆراكییەكانی قەدەخە كردووە، بەڵام ئێمە لەڕێگەی وڵاتانی دیكەوە قەرەبووی ئەوە دەكەینەوە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 7804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad