English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بلوومبێرگ: ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر کورده‌کان ئه‌وا رووبه‌رووی ئه‌مریکا ده‌بێته‌وه‌
2018-10-13 [12:44 PM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ هێرش‌کردنه‌ سه‌ر کوردی سووریا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ماڵپه‌ڕی بلوومبێرگ ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته‌ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان ئه‌مریکا و تورکیا ڕوو بدات.

دوێنێ هه‌ینی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هۆشداری دا که‌ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا نزیکه‌ که‌ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراتیان له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بدرێت سێیه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ سووریا ده‌ست پێده‌کات که‌ دوو ئۆپه‌راسیۆنیان هێرشی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا یان یه‌په‌گه‌ ده‌بێت.

تورکیا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌کردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ شاری مه‌نبه‌ج و چوونیان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات ده‌ربڕیوه‌.

تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه‌ که‌ رێگه‌ نادات کورد له‌ باکووری سووریا و له‌ نزیکی سنووره‌کانی تورکیا نیمچه‌ ده‌وڵه‌تێک دابمه‌زرێنێت.

بلوومبێرگ باسی له‌وه‌ كردوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان بیه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی دژ به‌ کورده‌کان جێبه‌جێ بکات ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ شه‌ڕ و پێکدادانی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی له‌ نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ڕوو بدات چوونکه‌ هێزی ئه‌مریکا که‌ به‌ هاوپه‌یمانی کورد دێته‌ ئه‌ژمار له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیر بوونه‌.

تورکیا و ئه‌مریکا ناکۆکی و ململانێیێکی زۆریان هه‌یه‌ که‌ یه‌کێکیان پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ کوردی سووریایه‌.

ئیلنوور چۆیک ڕاوێژکاری باڵای ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ وتارێک که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ناکۆکیی بنه‌ڕه‌تیی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌ پشتیوانیی واشنتۆن له‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا وه‌سف ده‌کات که‌ به‌ بۆچوونی چۆیک ئه‌و هێزانه‌ شوێنکه‌وتووی په‌که‌که‌ن و ئه‌و ناکۆکییانه‌ به‌ ئازادکرانی قه‌شه‌ برونسۆنی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ کۆتایی پێ نایێت.

 

 





ئەم هەواڵە 6901جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad