English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرھێنانی زراو ئەم کاریگەرییەی ھەیە لەسەر لەشت
2018-10-14 [09:25 AM]

هەولێر _ ZNA


 

دکتۆر وائل شەعلان راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی و قەڵەویی و شارەزا لەکۆلێژی شاھانە بۆ نەشتەرگەریکاران لەئیرلەندا و ئینگلتەرا رایگەیاندوە کەپێویستە زراو دەربھێنرێت کاتێ بەرد لەناویدا دروست بو یان توشی ھەوکردن بوو.

وتیشی مرۆڤ دوای دەرھێنانی زراوی بەشێوەیەکی ئاسایی ژیان بەسەردەبات و دەگمەنە مرۆڤ ھەست بەلەدەستدانی بکات ئەگەر رێژەیەکی کەم نەبێت ئەمانەش کەمتر توشی سکچون دەبنەوە، لێرەدا رێنمایی دەدرێت بۆ ٤ ھەفتە خۆبەدووربگیرێت لەخواردنی چەوری تا ئەوکاتەی ریخۆڵەکان ئاسایی دەبنەوە.

ئەو پزیشکە رایگەیاندوە لابردن و دەرھێنانی زراو سودی ھەیە ئەگەر کەسەکە بونی بەردی زراوی ھەبوو توشی ئازار بوو، ئەوا بەلابردنی ئازار نامێنَت و کاریگەرییەکانی نامێنێت، ئەگەر بەم جۆرە بھێڵرێتەوە ئەوا ئەگەری تێپەربونی بەردەکە بەشلە زەردەکەدا ھەر دەمێنێت و دەبێتە ھۆی ھەوکردنی پەنکریاس.

دکتۆر وائل رایگەیاندوە ئەو ئازارەی دروست دەبێ زۆر کەمترە لەئازاری برینێکی ئاسایی و گەڕانەوەی نەخۆشەکە بۆ چالاکیی و کارەکانی خێراترە دوای ئەوەی بۆ تەنیا رۆژێک لەنێو نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.





ئەم هەواڵە 8920جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad