English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوومەلەرزەیەکی جیاواز ئەم شارەی کوردستانی هەژاند
2018-10-14 [08:51 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو 13/10/2018 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلەی ڕێختەر لە سۆران ڕووی دا، قایمقامی ئەو شارە زانیاریی نوێی لەبارەی بوومەلەرزەکە بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14/10/2018، کرمانج عزەت دەرگەڵەیی، قایمقامی سۆران، لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، زانیاریی نوێی لەبارەی بوومەلەرزەکەوە بڵاو کردەوە و ڕای گەیاندووە، کە شەوی ڕابردوو ھەموویان ھەستیان بە بوومەلەرزە و دەنگێک کردووە.

لەبارەی ئەو دەنگەی خەڵکی سۆران گوێبیستی بوون، قایمقامی سۆران نووسیویەتی: "دوای بەدواچوونمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەولێر، بۆمان دەرکەوت کە بوومەلەرزەکە تایبەتییەکی ھەیە لەگەڵ بوومەلەرزەکانی دیکە، بەوەی کە بوومەلەرزەکە تەنیا 10 کیلۆمەتر لە ناخی زەوی قووڵ بووە و 12 کم لە باکووری شاری سۆران بووە، ھەروەھا دەنگێکی لە شێوەی تەقینەوەی ھەڵگرتووە، ھێزەکەشی 3.2 پلەی ڕێختەر بوو".

کرمانج عزەت باسی لەوەش کردووە: "بوومەلەرزەکە ھیچ زیانی گیانی و مادی نەبووە"، دەشڵێت: "ئێمە لەسەر ھێڵی بوومەلەرزەی گشتی نین، بۆیە ئەمە یەکەم حاڵەتە بەم نزیکییە ڕوو دەدات".





ئەم هەواڵە 8248جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad