English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ھێلەکانی ئەنتەرنێت رادەگیرێت 
2018-10-14 [10:31 AM]

ZNA – ھەولێر 


لەسەر راسپاردەی وەزارەتی پەروەردە لەماوەی رۆژانی داھاتوو تا کو ٢٤ ی ئەم مانگە بۆ ماوەی چەند رۆژێک ھێلەکانی ئەنتەرنێت رادەگیرێت . 


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقی رایگەیاند : بەھۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەمی قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی لە عێراق ھێلەکانی ئەنتەرنێت لە کاتژمێر ١١ بەیانی تا کاتژمێر ١ ی دوای نیوەڕۆ رادەگیرێت . 

سەرچاوەکە راشیگەیاند : بڕیاری راگرتنی ھێلەکانی ئەنتەرنێت ئەمڕۆ دەستی پێکرد و تا کو ٢٤ی مانگ بەردەوام دەبێت . 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا: تەنھا رۆژانی تاقیکردنەوەکان ھێلەکانی ئەنتەرنێت بۆ ماوەی دوو کاتژمێر رادەگیرێت و رۆژەکانی دیکە ئەنتەرنێت ئاسایی دەبێت . 

ئەوەی جێگەی باسە ئەم بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق , ھێلەکانی ئەنتەرنێتی ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە | سۆمەرییە نیوز 
 





ئەم هەواڵە 9271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad