English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو دوو کەسەی بە ئۆتۆمبێل لە ئافرەتێکیاندا و کوشتیان، دەستگیرکران
2018-10-14 [10:43 AM]

ZNA – ھەولێر 


 

بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر  رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی بەرەبەیانی رۆژی ھەینی بە ئۆتۆمبێل لە ئافرەتێکیاندا و کوشتیان، دەستگیرکران.

تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند: "دوو کەس لەسەر کوشتنی ئافرەتەکەی ھەولێر دەستگیرکران، ئەمەش دوای ئەوەی لە شەقامی ١٠٠ مەتری ھەولێر بە ئۆتۆمبێل لێی دەدەن و جێیدەھێڵن، دواتر ھەردوو تۆمەتبارەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵدێن".

بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر دەڵێت: "دوای رووداوەکە دەست بە بەدواداچوون کرا و ئۆتۆمبیلەکە دۆزرایەوە، دوو کەسەکەش دەستگیرکران و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، دەڵێن ترساوین بۆیە ھەڵاتووین".

بەگوتەی تارق نووری، ھەردوو کەسەکە کوردن و ئەمڕۆ رادەستی پۆلیس دەکرێن، تاوەکو ئێستاش ناسنامەی ژنەکە دیارنییە و بەھۆی برینی سەر دەموچاویشییەوە ناناسرێتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ١٢-١٠-٢٠١٨، لە شەقامی ١٠٠ مەتری ھەولێر، ئافرەتێک لەسەر شەقامەکە و بە کوژراوی ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و دەنگدانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا ھێنا. دوای دوو رۆژ لە رووداوەکە ئاسایشی ھەولێر دەستگیرکردنی ھەردوو تۆمەتبارەکەی راگەیاند.


ی.ا 
 





ئەم هەواڵە 7465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad