English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانیی ئیسلاح کرد 
2018-10-14 [11:04 AM]

ZNA – ھەولێر 


ڕۆژی یەکشەممە ١٤ـی١٠ـی٢٠١٨ لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەید عەممار حەکیم و شاندێکی باڵای ھاوپەیمانیی ئیسلاح، کرد.


لە دیدارەکەدا شاندی میوان، ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە مێژوو و ئێستا و داھاتووی کوردستان و عێراق بەرز نرخاند و جەختیان کردەوە کە عێراق پێویستی بە کردنەوەی پەڕەیەکی نوێی پەیوەندیی دۆستانە لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە و پێویستە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن.

ھەروەھا ڕایانگەیاند کە ئەوان پێشتریش تەئکیدیان کردۆتەوە پشتیوانیی لەو سێ بنەمایە دەکەن کە سەرۆک بارزانی وەک بنچینەی پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا ناساندوویەتی، کە بریتین لە تەوافق و شەراکەتی ڕاستەقینە و ھاوسەنگی.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی، وێڕای بەخێرھێنانی شاندی میوان، ڕۆشنایی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بە شاندی میوانی راگەیاند کە گەلی کوردستان خاوەنی دۆزێکی ڕەوایە، ئەوەی لای ئێمە گرینگە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و چارەسەرکردنی ئەو پێشێلکارییانەیە کە لە ڕابردوودا بەرانبەر مافە ڕەواکانی گەلەکەمان کراوە، بۆ ئەوەش پێویستە میکانیزمی ڕوون و گەرەنتیی پابەندبوون بە شەراکەتی ڕاستەقینە و تەوافق و ھاوسەنگی، ھەبێت.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad