English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لەبارەی دابەش کردنی مووچەی مانگی داھاتوو 
2018-10-14 [12:22 PM]

ZNA – ھەولێر 



لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری ھەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی داھاتوو (تشرینی دووەم) بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان، ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی لەسەر بنەمای بایۆمەتری دەبێت.

لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی چۆنییەتی دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژانە (کەسوکاری شەھیدان، ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی) ھاتووە: "داوا دەکەین، بارکۆدەکانیان بەزووترین کات بگەیێنە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتیان، بە پێچەوانەوە بەپێی بڕیاری ١١١ـی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە ١٢-٦-٢٠١٧ دەرچووە، مووچەکانیان لە مانگی داھاتوو رادەگیرێت".

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان راسپێردراوە کە ھاوکاربێت لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.

دەقی راگەیێندراوەکە لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، گشت کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی، ئاگاداردەکاتەوە کە دابەشکردنی مووچەی مانگی داھاتووی ئەو توێژانە، کە دەکەوێتە مانگی (١١ تشرینی دووەم)، لەسەر بنەمای بایۆمەتری دەبێت، بۆیە داوا لە مووچەخۆرانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی دەکەین کە بارکۆدەکانیان بە زووترین کات بگەیەنە بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتیان، بە پێچەوانەوە مووچەکانیان لە مانگی داھاتوو رادەگیرێت بەپێی بڕیاری ١١١ی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە بەرواری ١٢/٦/٢٠١٧  دەرچووە.  

بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێز وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان راسپێردراوە کە ھاوکار بێت لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 20494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad