English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ داوای رێككەوتنێكی راستەقینە لەگەڵ ئێران دەكات
2018-10-14 [03:07 AM]

​ZNA - هەولێر


دۆنالد ترەمپ داوا دەكات ئێران رێككەوتنێكی راستەقینەیان لەگەڵ بكات، نەك مامەلەیەكی گاڵتەجارانەی وەك رێكەوتنی ئەتۆمی.

سەرۆكی ئەمریكا لە ویلایەتی كەنتاكی جارێكی دیكە رەخنەی لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران گرتەوە و رایگەیاند كە ھەوڵی ئێران ئەوەبوو دەسەڵاتی بەسەر ناوچەی رۆژئاوای ئاسیادا زیاد بێ و بەڵام ئێستا كە ئەو سەرۆكی ئەمریكایە ئێران چیتر بیر لەو جۆرە ھەنگاوانە ناكاتەوە.

ترامپ ھەروەھا رایگەیاندووە كە دەسەڵاتدارانی ئێران رووبەرووی گرفتی گەورە بوونەتەوە، لە شەقامەكانیان خۆپێشاندان ھەیە و دراویان لەناو چووە و رۆژێك كە رەنگە زۆریش دوور نەبێ دێنەوە لای ئێمە و دەڵێن پێمانخۆشە رێکبەکەوین.

ئەمە یەكەمجار نییە سەرۆكی ئەمریكا باس لە رێكەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەكات بەڵام بەرپرسانی ئێران ھەر جۆرە رێككەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا رەت دەكەنەوە.

 





ئەم هەواڵە 7030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad