English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتانیاهوو هەرەشەی توند لە حەماس دەکات
2018-10-14 [03:12 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە دەکات گورزی بەهێز لە بزووتنەوەی حەماس دەوەشێنێت.

بێنیامین نێتانیاهوو لە کاتی بەشداری لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاند وا دیارە حەماس لە پەیامی ئیسرائیل تێنەگەیشتووە و ئەگەر هێرشەکانی نەوەستێنێت، ئیسرائیل بە رێگەیەکی دیکە و بە شێوەی گورزی زۆر بەهێز هێرشەکان دەوەستێنێت. 

نێتانیاهوو دوای ئەوە ئەم قسانەی کرد کە توندوتیژییەکانی سەر سنووری کەرتی غەززە پەر‌ەیان سەندووە.

رۆژی هەینی لە شەڕوپێکدادانەکانی سەر سنوور حەوت فەلەستینی کوژران و دواتر ئیسرائیل رێگەی بە گواستنەوەی هیچ سووتەمەنییەک بۆ کەرتی غەززە نەدا و لەهەمان کاتدا حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی بە خۆپێشاندانەکانی سەر سنوور بەکار دەهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

 





ئەم هەواڵە 6247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad