English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانانی سعودییە بۆ سەر حوسییەکان دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
2018-10-14 [03:30 AM]

​ZNA - هەولێر


لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانیی سعوودییه کە ناوچەی جەبەل رەئسی کردە ئامانج، ١٧ کەس کوژران و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. 

بە گوتەی شایەتحالەکان هێرشەکان پاسێکیان کردووەتە ئامانج کە کۆمەڵێک ژن و منداڵیشی تێدا بووە.

رەنگە ژمارەی کوژراوەکانی ئەم هێرشە بەرز ببێتەوە چونکە بارودۆخی بەشێک لە بریندارەکان یەکجار سەختە.

شاری بەندەریی حودەیدە لەلایەن میلیشیا شیعەکانی حوسیی سەر بە ئێرانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی و داو دەرمان بە دانیشتووانی یەمەن.

هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەنی بە پشتیوانی هاوپەیمانی سعودی بە سەختی هەوڵ دەدەن حوسییەکان لەم شارە دەربکەن.

 





ئەم هەواڵە 6265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad