English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانیی ئیسڵاح كۆبوونه‌وه‌
2018-10-14 [05:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانیی ئیسڵاح كۆبوونه‌وه‌، پرۆسه‌ى سیاسى وڵاتیان تاوتوێكرد و هه‌ردوو لا هاوڕابوون كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.

 

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/10/201، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانیی ئیسڵاح به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عه‌مار ئه‌لحه‌كیم كرد كه له‌ نوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌كانى ئه‌لئه‌حرار ـ سه‌درییه‌كان، ئه‌لوه‌ته‌نییه‌، ئه‌لقه‌رار، ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، ئه‌لنه‌سر، ئه‌لحیكمه‌ و به‌ره‌ى حیوار پێكهاتبوو.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شانده‌كه‌ پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا پێشكه‌ش به‌ نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها باسیان له‌ ڕۆڵى پێشه‌نگانه‌ى پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و ئاماده‌یى و به‌شداریى به‌هێزى پارتییان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به‌ گرنگ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، له‌ قه‌ڵه‌م دا.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ قۆناغی داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ پرۆسه‌ى سیاسى له‌سه‌ر هه‌رسێ بنه‌ماى هاوبه‌شى و یه‌كسانى و سازان به‌ڕێوه‌ بچێت و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كان بۆ قۆناغی داهاتوو هه‌وڵی جددی بۆ پێشخستنى عێراق له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ بده‌ن و كار بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاریى هاووڵاتیان له‌ سه‌قامگیرى و ئاوه‌دانى و دابینكردنى خۆشگوزه‌رانی بكرێت.

 

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان خوازیاره‌ له‌سه‌ر ئه‌و سێ بنه‌مایه‌ و دابینكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌شدارییه‌كی كار و به‌هێز له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكات به ‌شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی گه‌لانی عێراقدا بێت.





ئەم هەواڵە 5074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad