English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دەیەوێت لەڕێگەی پڕۆژەی یاسایەك سزای كوردستان بدات
2018-10-15 [05:20 AM]

​ZNA - هەولێر


له‌رێگه‌ى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ ياساى بوجه‌ى ساڵی 2019 له‌لايه‌ن كابينه‌كه‌ى عه‌باديه‌وه‌ دیسان بەغدا دەیەوێت سزای كورد بدات، نوێنه‌رانى كورد له‌به‌غدا ده‌ڵێن، له‌ساڵانى پێشوو دۆخێكى ناھه‌موار له‌وڵاتدا هه‌بوو، بۆيه‌ به‌ئاره‌زووى ئه‌وان پڕۆژه‌ ياساى بووجه‌ تێده‌په‌ڕێندراوه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ دۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و رێگه‌ ناده‌ن پڕۆژه‌ ياساى بوجه‌ى 2019 به‌م شێوه‌ى ئێستا كه ‌پشكى كورد به‌ 12% دياريكراوه‌ تێپه‌ڕێندرێت.

ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە فراكسیۆنی پارتى بە  K24  راگەیاند: "ئەوەی بودجەیەی كە بە نیازن تێپەڕێنن، ھیچ جیاوازی نییە لەگەڵ 2014 و پشكی كورد بە تەواوی نادرێت.

گوتیشی:ئەم كارە ھەمان سیستەمی پێشووە بۆ سزادانی ھەرێمی كوردستان، ئەو بابەتە ناكۆكی دەخاتە نێوانمان و بە ھیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەین بودجەی 2019 وەك ساڵانی پێشتر تێپەڕێندرێت و زوڵم لە كورد بكرێت".

ئەندامانی كوردی خوولی نوێی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێن، ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ هێشتا به‌فه‌رمى نه‌هاتۆتە پەرلەمان‌ په‌رله‌مان و پێويسته‌ ته‌وافوق بكرێت پێش ئه‌وه‌ى بهێنرێته‌ نێو په‌رله‌مانه‌وه‌، چونكه‌ پڕۆژه‌كه‌ كابينه‌ى نوێ ئاماده‌ى نه‌كردووه‌ و به فه‌رمانى عه‌بادى دارێژراوه‌.

به‌ختيار شاوه‌يس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە فراكسیۆنی يه‌كێتى دەڵێت: "وەك پەرلەمانتارانی كورد لەئێستاوە دژی تێپەڕاندنی بودجەی 2019 ئەگەر بەو شێوەیە بێت، ئەو پڕۆژە یاساییەی كە ئێستا ئامادەكراوە لەلایەن عەبادی و دارودەستەكەیەوە بووە، نەك لەلایەن سەرۆكوەزیرانی تازە راسپێردراو كە عادل عەبدولمەھدیە، واتا ئەو كێشەیەی كە دروستكراوە ھەر بۆ عەبادی دەگەڕێتەوە، وەك پەرلەمانتارانی كورد ھەموو ھەوڵێك دەدەین، بۆ ئەوەی رێگری لە تێپەڕاندنی بودجە بەو شێوەیە بكرێت".

 





ئەم هەواڵە 5752جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad