English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستەمە خانمێک رۆڵی جێمس بۆند بگێڕێت
2018-10-14 [05:16 AM]

ZNA – هەولێر



بەرهەمهێنەری جێبەجێکاری زنجیرە فیلمی سینەمایی جێمس بۆند، رایگەیاند، ئەستەمە خانمە ئەکتەری سینەمایی رۆڵی کارەکتەری جێمس بۆند بگێڕێت.

 

باربەرا برۆکلی، رایگەیاند، کەسایەتی بۆند پیاوە و نووسەرەکەی وەک پیاو ناساندوویەتی، بۆیە زیاتر پێشبینی دەکات هەر پیاو بمێنێتەوە.

 

روونیشیکردەوە، ناچار نین کەسایەتییەکە لە پیاوەوە بۆ ئافرەت بگۆڕن.

 

دانیال کریگ، ئەکتەری سینەمایی بەریتانی کە ئەو رۆڵە دەگێرێت، ئاشکرای کردووە، لە بەشی نوێی ئەم زنجیرە فیلمەدا دەگێڕێت کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوبکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 2566جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad