English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ وڵاتی زلهێز لەسەر خاشقچی هاتنە دەنگ و داوای زانیاری وورد دەكەن
2018-10-15 [05:48 AM]

​ZNA - هەولێر


هەرسێ وڵاتی بەریتانیا وفەڕەنسا وئەڵمانیا لەبارەی پرسی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسی بە رەگەز سعوودی، جەمال خاشقچی راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا بانگھێشتی حکوومەتی سعوودیەیان کرد کە وەڵامێکی "وورد و تەواو" لەبارەی رووداوەکە بداتەوە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جێرمی ھۆنت و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان ئیڤ لۆدریان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھایکۆ ماس لەبارەی پرسی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسی بە رەگەز سعوودی، جەمال خاشقچی راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "پرسی پاراستنی رۆژنامەنووسان و ئازادی رۆژنامەگەری و رادەربڕین، بۆ بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا زۆر گرنگە، پێویستە رووداوی بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووسی بە رەگەز سعوودی، جەمال خاشقچی، کە لە ٢ی تشرینی یەکەمەوە بێسەروشوێن بووە، ئاشکرا بکرێت". 

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "زۆر بە جددی لەسەر ئەم پرسە دەوەستینەوە. بۆ دەرخستنی راستییەکان و دۆزینەوەی بەرپرسیارانی بێسەروشوێنبوونی جەمال خاشقچی پێویستە لێکۆلینەوەیەکی باوەڕپێکراو ئەنجام بدرێت.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش باسكراوە،  ھانی ھەوڵی ھاوبەشی تورکیا و سعوودیە دەدەین و چاوەڕێی وەڵامێکی ورد و تەواو لە حکوومەتی سعوودیە دەکەین، ئەم پەیامەمان بە شێوەیەکی راستەوخۆ بە بەرپرسانی سعوودی راگەیاندووە". 

رۆژنامەنووسی سعوودی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، جەمال خاشقچی، کە رۆڵی گەورەی لە رۆژنامەی وەتەندا ھەبووە، ھەروەھا سەکۆیەکی گرنگی ریفۆرمخوازە سعوودییەکان بووە و وەک یەکێک لە کاریگەرترین رۆژنامەنووسەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەناسرێت، رۆژی دووی تشرینی یەکەم سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا بێسەروشوێنە

 

 





ئەم هەواڵە 4990جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad