English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوور
2018-10-15 [06:14 AM]

ZNA – هەولێر


هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و لەم هەفتەیەدا فیلمێکی ئەکشن و کۆمێدی لە رێزبەندی یەکەمدا هات.

 

فیلمی سینەمایی "ڤینۆم" لە هەفتەی دووەمی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا، زیاتر لە ٣٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی بەدەستهێنا و لە رێزبەندی یەکەمدا هات.

 

ئەم بەرهەمە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا، بڕی 80 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا بەدەستهێنا.

 

فیلمەکە باس لە کەسێکی خاوەن هێزێکی لە رادەبەدەر دەکات و تۆم هاردی رۆڵی کارکتەرەکە دەگێڕێت و هەریەک لە میشێل ولیامز و ریز ئەحمەد رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و رۆبن فیشلەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

 

ئەم فیلمە ئێستا لە سینەماکانی ئێمپایەر لە هەولێریش نمایشدەکرێت و بەم دواییە نمایشێکی تایبەتی بۆ کرا.

 





ئەم هەواڵە 11122جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad