English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانی: رەخنەی لە هەڵوێستەکانی ئەمریکا دەگرێت
2018-10-15 [06:44 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا هەوڵدەدات ڕژێمی فەرمانڕەوایی لە ئێران بگۆڕێت و ئیدارەکەی ئێستای ئەو وڵاتە خراپترین دوژمنی ئێرانە لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران لە لێدوانێکیدا لە زانکۆی تاران رەخنەی لە هەڵوێستەکانی ئەمریکا گرت و ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا ئیدارەکەی وەکو ئەم حکومەتەی ئێستای نەبووە کە خراپترین دوژمنی ئێران و ئێرانییەکان و کۆماری ئیسلامییە.

ئەم وتانەی رۆحانی لەکاتێکدان کە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە هەڵویستی ئەمریکا کردەوە و ئاماژەی بەوەدا دەیانەوێت رەفتارەکانی ئێران بگۆڕن نەک رژێمەکەی.

ئەمریکا بەردەوام رەخنەی ئەوە لە حکومەتی ئێران دەگرێت کە ئەو پارەیەی دەستیدەکەوێت نایخاتە خزمەتی گەلەکەی و لەبری ئەوە لە بەرنامە موشەکییەکەیدا خەرجی دەکات.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە رێککەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و هەموو سزاکانی ئەمریکای سەپاندەوە بەسەر ئێراندا.

ئەوەش ئێرانی خستە دۆخێکی ئابوری خراپەوە و بەردەوام ناڕەزایی و خۆپیشاندان لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت دژی خراپی گوزەران و نەبوونی کار.





ئەم هەواڵە 4966جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad