English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێک وەزارەتێک بە ٢٠ ملیۆن دۆلار دەکڕێت
2018-10-15 [08:19 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرچاوەیەکی هەواڵی باس لە کڕینی پۆستی وەزیری بازرگانیی عێراق بە 20 ملیۆن دۆلار لەلایەن پەرلەمانتارێکەوە دەکات.

 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ئێس ئێن جی)ی عێراقی، زیاد جەنابی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نیشتمانیی سوننەکان هەوڵی کڕینی پۆستی وەزیری بازرهانی لە کابینەی نوێی حکوومەتی وڵاتەکەی دەدات.

 

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە زیاد جەنابی لەگەڵ چەند سیسەتمەدار و کەسایەتییەکی عێراقی رێک کەوتووە بۆ کڕینی پۆستی وەزیری بازرگانیی وڵاتەکەی بە 20 ملیۆن دۆلار.

 

بەپێی زانیارییەکان، عادل عەبدولمەهدیی سیاسەتمەداری راسپێردراو بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی ناوی زیاد جەنابی لە وەرگرتنی پۆستی وەزیری لە کابینەکەی، رەت کردووەتەوە، چونکە ”ئاستی زانستیی جەنابی شایستەی وەزیری نییە“.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و نەبوونی لێپێچینەوە لە عێراق، بەشێک لە سیاسەتمەداران هەوڵی وەرگرتنی پۆستەکانی حکوومەتی ئەو وڵاتە دەدەن لەبەرامبەر دانی بڕێک پارە، کە چاودێران پێیان وایە دواتر لەکاتی وەرگرتنی پۆستەکە، ئەو پارەیە و زیاتریش لە خەزێنەی دەوڵەت و پرۆژەکان دەدزن.

 

 

دوای نزیکەی پێنج مانگ لە هەڵبژاردن، رۆژی 2/10/2018 لایەنە عێراقییەکان رێککەوتن لەسەر راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرکردەی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، کە بەپێی دەستوور، ماوەی یەک مانگی لەبەردەستە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی.

 

رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و  هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی 19/8/2018ش دادگای فیدڕالیی عێراق ئەنجامەکەی پەسەند کرد.





ئەم هەواڵە 8851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad