English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتۆن پۆست : محەمەد بن سەلمان کەسێکی بکوژە
2018-10-15 [08:26 AM]

ZNA- ھەولێر


ڕۆژنامه‌ى “واشنتۆن پۆست”ى ئه‌مریكی، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه‌ى به‌ “بكوژ” ناوبردووه‌، هاكات، ڕۆژنامه‌ى “نیویۆرك تایمز” به‌ “شێت” ناوى هێناوه‌ و داواى له‌ ڕیاز كرد، ده‌سه‌ڵاتى لێوه‌ربگرێته‌وه‌.


ئه‌م تۆمه‌تانه‌ى میدیا به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مریكا، دواى دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچی، ڕۆژنامه‌نووسى سعوودی دێت، كه‌ له‌ كۆنسۆڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئه‌ستانبوول، دیار نه‌ما و تۆمه‌ته‌كانیش، ئاراسته‌ى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودی، ده‌كرێت.

نووسه‌رى ئه‌مریكی نیكۆلاس كریستۆف، به‌پێویستى ده‌زانێت، بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى سعوودی، به‌دواى جێنشینێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێن: "ده‌بێت واشنتۆن به‌ فه‌رمى ئه‌و داوایه‌ له‌ ڕیاز بكات".


كریستۆف، له‌ وتارێكیدا له‌ ڕۆژنامه‌ى “نیویۆرك تایمز” نووسیویه‌تى: "ڕاپۆرته‌كان له‌ باره‌ى كوشتنى خاشقچی تادێت زیاتر ده‌بن، وادیاره‌ ئه‌و نووسه‌ره‌، كوژراوه‌، چونكه‌ توركیا ده‌ڵێت، تۆمارى ده‌نگیمان لایه‌، لێكۆڵه‌ره‌ سعوودییه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن".


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دا، كه‌ ئه‌وه‌ى زیاتر ڕووداوه‌كه‌ ناشرین ده‌كات، ڕه‌تكردنه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ و كۆشكی سپییه‌ له‌ ڕاگرتنى فرۆشتنى چه‌ك به‌ سعوودیه‌، : “به‌ڕاستى ئه‌مه‌ نه‌نگییه‌ بۆ ئیداره‌ى تره‌مپ”.





ئەم هەواڵە 6796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad