English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕووناکبیر و مێژوونووس ئیسماعیل بێشکچی دەکات
2018-10-15 [11:14 AM]

ZNA – ھەولێر 



ڕۆژی دووشەممە ١٥ـی ١٠ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دۆستی گەلی کورد و ڕووناکبیر و مێژوونووسی تورک ئیسماعیل بێشکچی کرد.


لەدیدارەکەدا ئیسماعیل بێشکچی سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ھەڵبژاردنەکانی پارلەمانی کوردستان و مانگی پێنجی عێراق بە گرنگ و مانادار وەسف کرد و وێڕای ئاماژەدان بە ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سەرکەوتنانەی لیستی پارتی ئاماژەیە بەوەی کە سەرۆک بارزانی خاوەندارێتیی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەکات.


لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی ھەڵوێستەکانی ئیسماعیل بێشکچی کرد لەمەڕ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و پێزانینیشی ھەبوو بۆ ھەوڵ و چالاکی و نووسینەکانی بێشکچی لە پشتگیریکردنی گەلی کوردستان و ڕایگەیاند کە بێشکچی بۆ ھەموومان جێگەی شانازییە و سیمبۆڵە و بۆچوون و تێڕوانینەکانی لەبارەی گەلی کوردستان جێگەی بایەخدانێکی زۆرە.


 سەرۆک بارزانی لەدرێژەی وتەکانیدا ڕۆشنایی خستەسەر ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر و ھەروەھا سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ئەوەی دووپاتکردەوە کە گەلی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستانی بەھۆی پێداگری لە مافەکانی گەلی کوردستان و ھەڵوێستە نیشتیمانییەکانی پاداش کرد و سەرکەوتنی پارتی بەھۆی بەرگریکردنی بووە لە ماف و ئیرادەی گەلی کوردستان.


خۆڕاگری و تێکۆشانی گەلی کوردستان و مێژووی خەباتی خانەوادەی بارزانی و دەڤەری بارزان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad