English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێکی ھاتووچۆی ھەولێر: گۆڕانکاری لە رێگەی ھەولێر- کۆیە دەکرێت 
2018-10-15 [12:09 PM]

ZNA – ھەولێر 




فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لەھەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نووسیویەتی ، ڕێگای ھەولێر - کۆیە  یەکێکە لەمەترسیدارترین ڕێگایەکان لەھەرێمی کوردستان ، چونکە یەک سایدە و ھاتن وچونی لەسەرە وڕۆژانە ڕووداوی ھاتووچۆی دڵتەزینی لێ دەکەوێتەوە ،  بەتایبەتی لەوەرزی زستان وبەھاران کەخەڵک بۆ سەیرانگاکان دەچن.
 

حاجی ڕاشیدەگەێنێت ، بۆکەمکردنەوەی مەترسیەکان زیاتر سەلامەتکردنی ڕێگایەکە  بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لەبودجەی پەرەپێدانی ھاتووچۆ بودجەیەکی باش بۆ ئەم ڕێگایە دابینکردووە

 حاجی ئاماژەی بەوەشداوە ،  لە ئێستادا لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیتاڵی شارەزا لەبواری سەلامەتی ڕێگاو بان بەدریژایی ڕێگایەکە بەتایبەتی لەم شوینانەی کەزۆر ئەگەری کۆنترۆل لەدەستدان وھەڵدێرانی ئۆتۆمبێلەکان ھەیە ، لەم شوێنانە گادریلی دەبلی ئیتالی دادەنرێت ، کەئەم گادریلانە توانایان ھەیە نەک تەنھا ئۆتۆمبێلە بچوکەکان بەڵکو بارھەڵگرە گەورەکانیش بگەرێننەوە کاتێک کۆنترۆڵ لەدەست دەدەن

 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8347جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad