English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی ناڵپارێز کوژرا
2018-10-15 [01:17 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەری شارۆچکەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی شارۆچکەکەمان بە وەکالەت کوژرا، لەسەر رووداوەکەش فەرمانی گرتن بۆ کەسێک دەرچووە.

ھێمن ئیبراھیم، بەڕێوەبەری شارۆچکەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن  رایگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥-١٠-٢٠١٨، ئاسۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی ناڵپارێز بە وەکالەت، لەدوای ھاتنەدەرەوەی لە فەرمانگەکەی و لە بەردەم بەنزیخانەیەک لەلایەن کەسێکەوە کوژرا".

بەڕێوەبەری شارۆچکەی ناڵپارێز دەڵێت: "لەسەر رووداوەکە بە فەرمانی دادوەر، فەرمانی گرتن بۆ کەسێک دەرچووە، بەڵام کوشتنی ئەو بەڕێوەبەرە پەیوەندی بە کارە حکومییەکەیەوە نییە ‌و بەپێی لێکڵۆینەوە سەرەتاییەکانیش بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە".

شارۆچکەی ناڵپارێز سەر بە قەزای پێنجوێنە ‌و ٢٠ کلیۆمەتر لە سەنتەری قەزاکە و ٧٨ کلیۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانییەوە دوورە.


رووداو





ئەم هەواڵە 5629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad