English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كات
2018-10-15 [01:22 AM]

ZNA-هه‌ولێر


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و پاڵپشتیکاری ھاوپەیمانی سائیروون نامەیەک ئاراستەی کورد دەکات و داوا دەکات پێکەوە عێراق رزگار بکەن و کەرکووک بکەنە نموونەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥/١٠/٢٠١٨ سەدر دوای رۆژێک لە سەردانی شاندی ھاوپەیمانی بونیادنانەوەو چاکسازی بۆ ھەولێر و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی، لە تویتەرەوە نامەکەی ئاراستەی کورد کردووەو دەڵێت: "دەمانەوێت یەکگرتوو و بەھێزبین خۆشەویستان، نە ستەم بکەن و نەستەمتان لێبکرێت، پارووی ژیان لە نێوانماندا بە ویژدان و دادپەروەرانە دابەش بکەین".

ھەروەھا گوتوویەتی: "رێگە نادەین دەستدرێژی بکرێتە سەرتان و ئێمە دەزانین لەناوتاندا کێ خوازیاری خۆشەویستی و میانڕەوییە، جیاوازی لە نێوان کورد و عەرەب نییە تەنھا بە خواپەرستی و خۆشەویستی نیشتمان نەبێت".

سەدر لە نامەکەیدا کە رووی لە کوردە دەڵێت: "ھاوکاربن عێراق رزگار بکەین و دەست لە پشک پشکێنە ھەڵگرین، ھەموو گەندەڵەکان دوورخەینەوەو سەردەمێکی نوێ بۆ عێراق بدۆزینەوە بە رووخساری نوێ و پاک و شکۆتان بپارێزن و پێگەتان بەرکەنەوە پاش ئەوەی عێراق و گەلەکەی پێگەیان باڵا دەبێت".

سەدر دەڵێت: "نەوەی کۆن و نوێتان یەکبگرن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێوە پاڵپشتی عێراق بکەین و کەرکووک بکەینە نموونەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە بۆ ھەموو پێکھاتەکانی".

ئێستا ھێزە شیعی و سوننییەکانی عێراق دەیانەوێت لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ کورد ھەڵدەنەوەو کوردیش بەپێویستی دەزانێ ئەو پەیوەندیانە لەسەر بنەمای ھاوبەشی راستەقینە و تەوافووق و ھاوسەنگی بێت.





ئەم هەواڵە 7735جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad