English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌وته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی
2018-10-15 [01:29 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ژماره‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆیی توركیا باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ روۆیشتووه‌ته‌ ناو بینای باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.

ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ ده‌ڵێن ئه‌و شه‌قامه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ بینای باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی تێدایه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ گیراوه‌ و رێكاری توندی ئه‌منیی له‌وێ گیراوه‌ته‌به‌ر.

هه‌روه‌ها وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كاندا هاتووه‌ باڵیۆزی ئێران له‌ بینای باڵیۆزخانه‌كه‌ رۆیشتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له‌ ئاژانسه‌ هه‌واڵییه‌ دیاره‌كانی جیهان یان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌م هه‌واڵه‌یان ره‌ت یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ زه‌مانه‌





ئەم هەواڵە 5026جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad