English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای عێراق بڕیارێکی عەبادیی راگرت
فالح فەیاز
2018-10-15 [02:49 AM]

​ZNA – هەولێر


دادگای عێراق بڕیارێکی حەیدەر عەبادی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستە ئەمنییەکان لە فالح فەیاز رادەگرێت.

دادگای ئیداری عێراق لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە کە لەسەر سکاڵایەک و بەهۆی زیان گەیشتن بەو دامەزراوە ئەمنیانە، بڕیارێکی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بۆ لەسەرکالادارانی فالح فەیاز لە پۆستەکانی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی راگیراوە و ناوبراو دەتوانێت درێژە بە کارەکانی بدات.

رۆژی ٣٠ مانگی ئابی رابردوو حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بڕیاری لەکارلادانی فالح فەیازی، لە پۆستەکانی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەرکرد.





ئەم هەواڵە 2614جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad