English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هەنگوین لەناوده‌برێت
2018-10-15 [03:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیەتی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر بڕێكی زۆر هەنگویندا ده‌گرێت‌ كه‌له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌، به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێت.

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند؛ له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ زانیاریمان له‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوین به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، لەكاتی پشكنین لەلایەن لیژنە سێی سەربە لیژنە هاوبەشەكانەوە و بەهۆی هەبوونی گومانی خراپبوون، دەست بەسەر بڕێكی زۆر هەنگویندا دەگرن.

ئازاد نه‌بی وتیشی، بڕی ئەو هەنگوینەی دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە هاوردەكراوە كە بڕەكەی 1800 كیلۆگرامه‌،  نمونەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی كراوە بۆ پشكنین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئەنجامی پشكنیه‌كه‌ی بە ( نەشیاو بۆ خواردن و بەكارهێنان ) وەڵام دراوەتەوە.

روونی كرده‌وه‌، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی تایبەت بەلەناوبردن تەواوی ئەو هەنگوینەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەروی یاسا دەكرێتەوە.





ئەم هەواڵە 2740جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad