English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دەرگای سنوورییەکانی لەگەڵ سووریا دەکاتەوە
2018-10-15 [04:00 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە نزیکترینکاتدا سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا دەکەینەوە.

ئەحمەد مەحجووب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی ئیبراهیم جەعفەری بۆ سووریا بۆ تاووتوێکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بووە. مەحجووب گوتی: عێراق دەیهەوێت ئەوەی لە نزیکترین کاتدا سنوورەکانی لەگەڵ سووریا بکاتەوە و پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستپێبکەنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پەیوەندی باش لەنێوان سووپای عێراق و سووریا هەیە.

 

دوێنێ یەکشەممە ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی دیمەشقی کردو و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

 





ئەم هەواڵە 2227جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad