English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوسامە نوجەیفی پشکی لایەنەکان لەپۆستەکانی حکومەت ئاشکرا دەکات
ئوسامە نوجەیفی
2018-10-15 [04:14 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆکی هاوپەیمانێتی قەرار، پشکی کوتلە سیاسییەکان لە وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکانی کابینەی نوێی حکومەت ئاشکرادەکات.

ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی قەرار رایگەیاند، لە حکومەتی داهاتووی عێراق ٩ پۆست بۆ هاوپەیمانێتی چاکسازی، ٩ پۆست بۆ هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە و سێ پۆستیش بۆ کورد دەبێت، هەروەها تورکمانەکانیش وەزارەتێکیان بەردەکەوێت.

سەبارەت بە وەزارەتە ئەمنییەکان نوجەیفی گوتیشی، پێدانی پۆستی وەزارەتە ئەمنییەکان لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوە. ئاماژەی بەوەشدا، هەرلایەنێک بۆی هەیە ٥ کاندید بۆ هەر وەزارەتێک پێشکەش بکات.

ناوبراو رەتیکردەوە، هیچ هەوڵێک بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت هەبێت، راشیگەیاند، هەمووان پشتیوانی لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکەن.

 





ئەم هەواڵە 7177جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad