English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: توڕه‌بوونی ڕووسیا لە ئەمریکا زەمینە بۆ شەڕێکی دیکەی جیهانی خۆش دەکات
2018-10-15 [04:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکی ده‌ڵێت، لە بەر ئەوەی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە باکووری سووریا پشتگیریی کورد دەکات’ به‌هۆیه‌وه‌ رووسیا لە ئەمریکا تووڕەیە و ئەوەش دەتوانێت زەمینە بۆ بڵێسەسەندنی شەڕێکی دیکەی جیهانی خۆش بکات.

 

هەفتەی ڕابردوو سێرگیی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، ئەمریکا پشتگیریی کورد دەکات بۆ ئەوەی نمچە دەوڵەتێکی کوردیی سەربەخۆ لە باکووری سووریا دابمەزرێنێت و بەو کارەی خۆی لە ئاوی لێڵ ماسی دەگرێت.

 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەهاش ئیدعای ئەوەی کردووە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات تەبایی و یەکڕیزی لە نێوان کوردی هەرێمی کوردستان و کوردەکانی باکووری سووریا دەستەبەر بکات و تۆمەتی ئەوەی خستۆتە پاڵ ئەمریکا کە ئەو هەوڵانەی واشەنتۆن نایاسایین و یارمەتیدانی کوردە بۆ دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە باکووری سووریا.

 

ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا وتوویەتی لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاستە و ئەمریکا پاش سەرهەڵدانی داعش خۆی لەگەڵ کوردی سووریا و عێراق یەک خست و ئەگەرچی ئەمریکا پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستانی نەکرد بەڵام بیرۆکەی سەربەخۆیی لە نێو کورددا لە بەر پشتگیرییەکانی ئەمریکا لە کورد پەرەی سەند.

 

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەهاش تیشکی خستۆتە سەر تووڕەبوونی ڕووسیا بەهۆی پشتگیریی ئەمریکا لە کوردی سووریا و شیمانەی دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی لە باکووری سووریا و هۆشداریشی داوە کە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لە ئیدلیبی سووریا زۆرە لە بەر ئەوەی پاش ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و تورکیا هێشتاکە سەربزێوە توندڕەوەکان ئامادە نین پارێزگاکە چۆڵ بکەن ئەوەش دەتوانێت زەمینەخۆشکەر بێت بۆ شەڕێکی هەمەلایەنە و بەرفراوانی جیهانی کە دەکرێت شەڕی سێهەمی جیهانی ناوی لێ بنرێت.

 

kurdpress





ئەم هەواڵە 4531جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad