English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیتامین چییە و چەند جۆری هەیە
2018-10-16 [09:22 AM]

هەولێر _ ZNA



زۆربەمان هەمیشە زانیاری لەسەر ئەو ڤیتامینانە وەردەگرین كە لە چیدا هەیە، بەڵام بە شێوەیەكی ورد نازانین گرنگییەكەی چییە، لێرەدا چەند زانیارییەك لەسەر هەر 13 جۆر ڤیتامینەكە
دەخەینە ڕوو

سوود و سەرچاوەی ڤیتامینەكان:

1. ڤیتامین A : پێویستە بۆ چاو و توانای بینین و دابەشبوونی خانە و تەندروستی پێست لە: جگەر، ماسی، گێزەر، زەردێنەی ھێلكە بە زۆری ھەیە.

2. ڤیتامین B1: پێویستە بۆ چالاكی مێشك و دەمار و غودە. لە گۆشت، سەوزە و پەتاتە زۆرە.

3. ڤیتامین B2: پێویستە بۆ نەشونمای جەستە، پێست، چاو، دەمار. لە گۆشت، پەنیر، ھێلكە، جگەر، قارچك و ماسیدا هەیە.

4. ڤیتامین B3: پێویستە بۆ تەندروستی پێست، ھەڵسووڕانی پڕۆتین و كاربۆھیدرات و چەوری لە لەشدا، گرنگە بۆ چاكبوونەوەی برین لە جەستەدا. لە گۆشتی سوور، باڵندە و ماسیدا هەیە.

5. ڤیتامین B5: پێویستە بۆ چاكبوونەوەی برین، دژی رووتانەوە و سپیبونی قژ، بەرگری سروشتیی جەستە، تەندروستی دەمار. لە كنگر، گۆشتی سوور، گوڵەبەڕۆژە، جگەر و سەوزەدا زۆرە.

6. ڤیتامین B6 پێویستە بۆ تەندروستیی دەمار، پاككردنەوەی جەستە لە ژەھراویبون، بەڕێوەبردنی پڕۆتین لە جەستەدا. لە پەتاتە، پاقلەی سەوز، گێزەر، قەڕنابیت، جگەر، كێویدا هەیە.

7. ڤیتامین B7: پێویستە بۆ قژ، نینۆك، پاراستنی پێست لە ھەوكردن، دروستبوونی خانەكانی خوێن. لە كونجی، ھێلكە، سپێناغ، قەڕنابیت، قارچك، شیر و ئەڤۆكادۆدا هەیە.

8 . ڤیتامین B11: پێویستە بۆ پێست، دروستكردنی خڕۆكە سوورەكان، چالاكی دەمار، نەشونما و دابەشبوونی خانە، لە ناوكە كوولەكە، قارچك، ماسی، جگەر، سپێناغ و ئەڤۆكادۆدا زۆرە..

9 . ڤیتامین B12: پێویستە بۆ چالاكی دەمار، دروستكردنی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، تەندروستی جگەر. لە ماسی، گۆشتی سوور، جگەر و زەردێنەی ھێلكەدا زۆرە.

10. ڤیتامین C: پێویستە بۆ راگرتنی بەرگری سروشتی لەش، چاكبوونەوەی برین، جێگیربوونی باری دەروونی، پاككردنەوەی جەستە لە ژەھراویبوون. لە گێلاس، لیمۆ، پڕتەقاڵ، لالەنگی، كێوی و بیبەردا زۆرە

.
11 . ڤیتامین D: پێویستە بۆ وەرگرتنی كالیسیۆم لە ئێسكدا و پتەوبوونی ئێسك و نینۆك، پاراستنی قژ لە ڕووتانەوە. لە ماسی، شیر و بەروبوومەكانی، جگەر، زەردێنەی ھێلكە، ئەڤۆكادۆ و تیشكی خۆردا زۆرە.
 

12 . ڤیتامین K1: پێویستە بۆ راگرتنی خەستی خوێن، دروستبوونی ئێسك، دروستكردنی پڕۆتینەكانی جەستە. لە سپێناغ، گۆشت، ھێلكە، كەلەرم، سەوزە و كێویدا زۆرە.
 

13 . ڤیتامین K2: لەلایەن بەكتریاكانی ناو ریخۆڵەوە دروست دەبێ، رێگری دەكات لە دروستبوونی كلس لەناو بۆڕیی خوێندا، لەو رێیەوە پاراستنی بۆری خوێن و دڵ و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەندان نەخۆشی دڵ و مێشك و بۆڕیی خوێن، بەڕێژەی 50% دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ڤیتامینە، پاراستنی ئێسك لە پوكانەوە، پاراستنی خانەكانی لەش لە شێرپەنجە. لە جگەر، ماسی، زەردێنەی ھێلكە، برۆكلی، قەڕنابیت، تەرخون، ھەرمێ و سێودا زۆرە.

14 .ڤیتامین E: پێویستە بۆ بەرگریی سروشتیی جەستە، كەمكردنەوەی ھەوكردن، نوێبوونەوە و پاراستنی خانەكانی جەستە، پاراستنی بۆڕیی خوێن لە گیران و تەسكبوونەوە بەھۆی دروستبوونی كلسەوە، تەندروستی پێست. لە رۆنەكان بەگشتی، گوێز، ماسی، سپێناغ، مانگۆ و ئەڤۆكادۆدا زۆرە .





ئەم هەواڵە 2422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad