English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری وورد لەسەر گران بوونی ئاردی سفر ئاشكرا دەكرێت
2018-10-16 [06:33 AM]

ZNA هەولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی روونكردنەوە لە بارەی گرانبوونی ئاردی سفرى توركى دەدات و ئاشكرای دەكات چەند رێگە چارەیەكیان گرتۆتەبەر و رێگەنادەن كاریگەری بكاتە سەر بازاڕەكانی كوردستان.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بە باسی گوت: ئێستا ئاردی توركی گرانبووە بەڵام توانیویانە هاوسەنگی لە بازاڕی كوردستان رابگرن، گوتی:" حكوومەتی توركیا پاڵپشتی كردنی حكوومی بۆ ئارد هەڵگرتووە، بۆیە ئاردی سفری توركی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، تەنی 30 دۆلار گرانبووە، بەڵام ئێمە پلانێكمان داناوە رێگری دەكەین لە كاریگەری گرانبوونەكە".

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی روونی كردەوە، هەوڵ دەدرێت ئاردی بایەع زووتر دابەش بكرێت ، " هەم هەوڵ دەدەین ئاردی بەشە خۆراك زووتر دابەش بكرێت، هەمیش جۆرەكەی باشتر بكرێت، ئێستا ئاردی خۆمانە و ئوستراڵی و كەنەدی لەگەڵ ئاردی بایەعی تێكەڵ دەكرێت بۆ ئەوەی ئاردە نوێیەكە باش بێت و پێویستی بە ئاردی سفری توركی نەبێت.

ساڵانە بازرگانان زیاتر لە 300 هەزار تەن ئاردی سفر لە توركیاوە دەهێننە هەرێمی كوردستان كە بەهاكەی زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلارە.

نەوزاد ئەدهەم ،جەختی كردەوە بەشە ئاردی مانگی 7 دابەش دەكرێت و پڕۆسەی دابەشكردنی ئارد خێراتر دەكرێت، گوتیشی:" گەنمی پلەیەكی زۆر باش دێت و لەگەڵ گەنمی خۆمانە تێكەڵ دەكرێت و ئاردێكی باشی لێ دەردەچێت، ئێستا گلەیی لەسەر ئەو ئاردە هەیە كە لە سلێمانی دابەش دەكرێ، چونكە گەنمی ئەو ناوچەیە زۆر خراپە و گەنمەكە لاوازە و نەخۆشە، لە هەولێر و دهۆك گەنمەكە باشە و كێشەی نیە".

بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی مانگانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 56 هەزار تەن ئارد هەیە .

گوتیشی:" ئێمە رێگە دەگرین كاریگەری لەسەر نانەواخانە و سەمونخانەكان بكات، بازرگانانی هێنانی ئارد قەرەبوی كەمبونەوەی ئاردی سفر دەكەن و ئاسانكاریش دەكەین بۆ كردنەوەی كارگەی ئاردی سفر"





ئەم هەواڵە 6709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad