English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
. داوا له‌ هاووڵاتییانی خورماتوو ده‌كرێت لە 16ی ئۆكتۆبه‌ردا مانبگرن
2018-10-16 [06:59 AM]

ZNA- ھەولێر


چالاكوانان و رۆشنبیرانی خورماتوو داوا له‌ هاووڵاتییانى خورماتوو ده‌كه‌ن كه‌ ئەمڕۆ لە ساڵیادی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی داگیركردنى شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ مان بگرن.

 

ئه‌و چالاكوان و رۆشنبیرانه‌ له‌ لاپەڕەکانی خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌ر یه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك داواى مانگرتنی له‌ هاووڵاتییان كردووه‌ و به‌شێكییان پێیانوایه‌ كه‌ گرووپێكى خیانه‌تى ناو یه‌كێتیی شاره‌كه‌یان له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر ساڵی 2017 ڕاده‌ستی حه‌شدى شه‌عبی كرد و ئه‌و میلیشیایانه‌ پاشان كاره‌ساتیان به‌سه‌ر كوردانى خورماتوو هێناو به‌شێكى دیكه‌شیان داوا ده‌كه‌ن وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشییه‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق و شه‌هیدكردن و برینداركردنی ده‌یان كه‌س له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌رى رابردوو مانبگرن.

 

ئارام تاریق، گه‌نجێكى چالاكوانی خورماتووه‌،  ڕایگه‌یاند: "داوا له‌ كاسبكاران ده‌كه‌ین كه‌ وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو كاره‌ستانه‌ى كه‌ به‌سه‌ر كورده‌كانى خورماتوو هێنرا له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ شه‌هیدكردن و برینداركردنى هاووڵاتییان و هه‌روه‌ها سوتاندوتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ و به‌تاڵانبردنى سه‌دان خانووى و دوكانى هاووڵاتییانى كورد ئەمڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ر مانبگرن و نه‌چنه‌ سه‌ركار".

 

گوتیشی: "هاوكات هه‌رچی فه‌رمانبه‌ریشه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ مانبگرن و نه‌چنه‌ سه‌ركار، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ هه‌موو لایه‌ك بیسه‌لمێنین كه‌ خه‌ڵكى خورماتوو تائێستاش زۆر توڕه‌یه‌ له‌و كاره‌ستانه‌ى كه‌ به‌سه‌ریاندا هێنراو هیچ لایه‌نێكیش ئاوڕیان لێ ناداته‌وه‌".





ئەم هەواڵە 3382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad