English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆدڕیچ.. ڕۆنالدۆ شەرمەزاری کردم!
2018-10-16 [07:01 AM]

ZNA - ھەولێر


لە تازەترین چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانیدا، لۆکا مۆدڕیچ زانیاری تازەی لەسەر ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باسکرد و ھەروەھا گلەیی ئاشکرای لە ئەستێرە پورتوگالییەکە کرد.

مۆدڕیچ لەم بارەیەوە بە لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری (فرانس فوتبۆڵ)ی فەرەنسی گوتی” ڕۆنالدۆ شەرمەزاری کردم، بەڕاستی من ھیچ لەو باوەڕەدا نەبووم نە ڕۆنالدۆ و نە زێدان ڕیزەکانی ڕیال مەدرید جێ بھێڵن، کاتێک دەنگۆی ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ لە ئارادا بوو، لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان من چەندین جار گرەوم لەسەر ئەوە کردوە کە ڕۆنالدۆ لە کۆتاییدا ناڕوات و ریال بەجێ ناھێڵێت، لەسەر قسەکەشم زۆر سووربووم و متمانەم ھەبوو کە ئەو ناڕوات، بەڵام وا نەبوو، مرۆڤیش ئازادە لە بژاردەکان و بڕیارەکانی “.

لە درێژەی قسەکانیدا مۆدڕیچ ئاماژەی کرد کە لە تەمەنیدا خوازیاربووە لەگەڵ ٣ ئەفسانە یاری بکات، یەکەمیان (بۆبان)ی ئەفسانەی تۆپی پێی کڕواتیایە، دووەم (زێدان)ی ڕاھێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید بوو، کە تەنھا لە مەشقەکان ھەندێک جار یاری لەگەڵ دەکردین و بە جموجۆڵەکانی سەرسامی دەکردین، سێیەم یاریزانیش کە زۆر پێی سەرسامم ڕۆنالدۆی دیاردەیە”.

لۆکال مۆدڕیچ کە تەمەنی ٣٣ ساڵە بەم دواییە توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی تایبەت بە فیفا و باشترینی ئەوروپا وەربگرێت و لە ھەمان کاتیشدا پاڵێوراوێکی بەھێزە بۆ ئەوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ دەستەبەربکات.


یاریگا





ئەم هەواڵە 3289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad