English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر ئەو کێلگەیەی کە بە پیسایی ماڵان ئاو دەدرێت 
2018-10-16 [11:18 AM]

ZNA – ھەولێر 


قایمقامی ھەولێر دەستگیرکردنی شوفێری ئەو تەنکەرە رادەگەیێنێت، کە پیسایی ماڵانی لە زەوییەکی کشتوکاڵییدا رووکردبوو، ھاوکات بڕیاری تێکدانی ئەو شوێنەش دەدات، کە پیساییەکەی لەژێر رۆکراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە لەلایەن ھاونیشتمانییەکەوە وێنەی گیرابوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە تێیدا تانکەرێک پیسایی ماڵان لەژێر گێڵگەیەکی سەوزە روودەکات، ئەمە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێناو، بە تایبەت لەلایەن قائیمقامیەتی ھەولێر دوای ئەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەیان بۆ رەوانە دەکرێت، ئەمڕۆ قائیمقامییەتی ھەولێر توانی دەستبەسەر تانکەرەکە و شۆفێری تانکەرەکەدا بگرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ھەولێر لە لێدوانێکدا  لەسەر ئەو حاڵەتە رایگەیاند: "رووکردنی پیسایی ماڵان لەژێر کێڵگەیەکی سەوزە، سەرپێچییەکی گەورەیە و پێچەوانەی رێنماییەکانی تەندروستی و ژینگەپارێزییە".

نەبەز عەبدولحەمید، دەڵێت: "دوای بینینی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بەدواداچوونی پێویستمان دەستپێکرد، تیمەکان و پۆلیسمان ئاگادارکردەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو شوێنە، ئەوەبوو خۆشبەختانە ئەمڕۆ توانیمان دەستبەسەر تانکەرەکە و شۆفێرەکەشدا بگرین، توانیمان شوێنەکەش بدۆزینەوە".

سەبارەت بە رێککارەکانیان لەبەرامبەر ئەو کارەی شۆفێری تانکەرەکە ئەنجامیداوە، قائیمقامی ھەولێر گوتی: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە ھەم بۆ خاوەنی شوێنەکە و ھەم شۆفێری تانکەرەکە دەکەینەوە، پەڕاوەکەیان رەوانەی دادگا دەکرێت بۆ ئەوەی لە دادگا بڕیار لەسەریان بدرێت".

نەبەز عەبدولحەمید، دەشڵێت: "بڕیارمدا تیمەکانمان ئەو شوێنە بە تەواوەتی تێکبدەن، کە پیسایی ماڵانی لەژێر دەکرێت، ئاگاداری گشت خاوەن تانکەرەکانیش دەکەینەوە دووربکەونەوە لەوجۆرە کارانە، چونکە تووشی سزای تووند دەبنەوە".


ی.ا
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 5650جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad