English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: بە ھەموو توانامانەوە رووبەرووی ئێران دەبینەوە
2018-10-16 [11:38 AM]

ZNA -هەولێر


مایك پۆمپیۆ لە نووسینێكدا لە گەڤاری فۆرێن ئەفەیرزدا لەژێر ناونیشانی رووبەرووی بوونەوەی ئێران، تارانی بە دەسەڵاتێك ناوھێناوە كە لە یاسا رادەكات و دەلێ تاران دەیان ساڵە بەدوای چەكی ئەتۆمیدا بووە.

پۆمپیۆ دەلێ رێككەوتنی ئەتۆمی نەیتوانی رێگری لە چالاكیەكانی ئێران بۆ گەیشتن بە چەكی ئەتۆمی بكات ھاوكات بوو بە دەرفەتێك بۆ تاران بۆ ئەوەی درێژە بە چالاكیە تێكدەرانەكانی لە ناوچەكەش بدات.

لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەیدا پۆمپیۆ دەلێ ھۆشداری تەواو لە لایەن ئەمریكاوە دراوەتە ئێران كە ھیچكات رێگەیان پێنادرێ درێژە بە ھەلسوكەوتە تێكدەرانەكانیان بدەن و دەشڵێ واشنتن زۆرترین گوشار دەخەنە سەر ئێران و رووبەرووی ئێران دەبنەوە بەڵام خۆیان تێكەڵی ھیچ شەرێكی درێژ ماوە لە رۆژھەڵاتی ناوەراست یان ھیچ ناوچەیەكی دیكە ناكەن.





ئەم هەواڵە 6232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad