English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تا ئيستا زانيوتە سوربوونەوەی چاو ئاماژەیە بۆ ئەم نەخۆشییە
2018-10-16 [11:07 AM]

هەولێر _ ZNA



ئایا دەزانیت کە دەماری خوێن لە نێو چاوتدا هەیە، کە دەتوانن شێوازی کارکردنی مێشکت نیشان بدەن؟
 

هەمووان دەزانین خووە ناتەندروستەکانی وەک جگەرەکێشان و مەشروب خواردنەوە و کەمی وەرزش لە هۆکارە بنەڕەتیەکانی توشبوونی مرۆڤن بە جەڵتەی دڵ و سەکتەی مێشک.

دەمارەکانی چاوی مرۆڤ بە جۆرێکن هەندێک جار پێش ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراوی وەک جەڵتەی دڵ و سەکتەی مێشک، ئەستور دەبن و خوێنێکی زۆر لە چاودا کۆدەکەنەوە، بۆیە ئەگەر هەستت بەو حاڵەتەکرد ، ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی تایبەتی بکە و جۆری نەخۆش و گرفتەکەت دیاری بکە.

زۆرێک لە نەخۆشە هەستیاریەکان تاوەکو نەخشیە مەترسیدارەکان کاریگەریان لەسەر چاو هەیە و لەو ڕێگەیەوە هەستیان پێدەکرێت.

زۆرکات بەهۆی خورانی بەردەوامی چاو و سوربوونەوە و هەستیاری بەڕوناکی مرۆڤ سەردانی پزیشکی چاو دەکات، بەڵام کەم هەیە کە مرۆڤ دەمارەکانی چاوی ئەستور بێت و خوێن لە چاویدا قەتیس بمێنێت سەردانی پزیشک بکات، چونکە پێی وایە ئەو گرفت نییە!

بەڵام شارەزایان پێیان وایە هیچ گۆڕانکاریەک لە چاودا ڕوونادات بەبێ هۆ، جا چ حەساسیەتێکی ئاسایی بێت تاوەکو ئاماژەبێت بۆ جەڵتەی دڵ و سەکتەی مێشک. بۆیە هیچ کاتێک ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە چاوتدا ڕوودەدن پشتگوێی مەخە و لەکاتی بوونی هەرگرفتێکدا سەردانی پزیشک بکە بۆ دڵنیابوونەوە.





ئەم هەواڵە 2359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad