English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆرە مەیادە: لە گفتووگۆی بەردەوام داین لەگەل لایەنە سیاسیەکان لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق
2018-10-16 [04:07 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گفتووگۆی بەردەوامان ھەیە لەگەل ھەموو لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ھەمیشە پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەر بووە بۆ رێکخستنەوەی یەک ریزی نێومالی کورد لە بەغدا.

 

دکتۆرە، مەیادە محەمەد ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی ٢٥ کورسیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەورەترین لایەنی سیاسیە لە سەر ئاستی عێراق کە خاوەن زۆرترین کورسیە ھەموو لایەنە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان بە تایبەتی عێراق چەند ھاوپەیمانیان دروست کردبوو بەلام پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین رێژەی کورسی بە دەست ھێنا، بۆیە پێویستە ئێمە پۆستی سیاسی گرنگمان ھەبێت لە حکومەتی نوێی عێراق دا بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خەلکی کوردستان بکەین.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گفتووگۆی بەردەوامان ھەیە لەگەل ھەموو لایەنەکان و ھەروەھا گفتووگۆمان کردووە لەگەل ئەو شاندانەی کە سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و گفتووگۆش بەردەوامە لە سەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و لەسەر ئەو پۆستە سیاسیانەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان وەری دەگرێت لە حکومەتی نوێی عێراق دا.

 

دکتۆرە، مەیادە محەمەد ئیسماعیل گووتیشی: ھەمیشە پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەر بووە بۆ رێکخستنی لایەنە کوردستانیەکان و پاراستنی یەک ریزی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە بەغدا بۆ پێکھێنانی گەرەترن کوتلەی کوردی بەتایبەتی لە بەغدا، چونکە لەم باروودۆخەی ئێستا زۆر پێویستە ئەگەر لایەنە کوردستانیەکان یەک ریزبن ئەوا دەتوانین زۆر بە باشی داوای مافەکانی خۆمان بکەین، بەلام تا ئێستا ھیچ گفتووگۆیەک نەکراوە بۆ یەک دەنگی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad