English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ڕۆژئاوای كەركوك شەڕو پێكدادان لەنێوان سوپای عێراق و داعش روویدا
2018-10-17 [05:47 AM]

​ZNA - هەولێر


لە رۆژئاوای كەركوك شەڕو پێكدادان دروست بوو، ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق كوژراو یەكێكی تر برینداربوو.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك رایگەیاند، لە ئەنجامی پێكدادانێكی چەكداری لە گوندی بەریە حەلوات-ی رۆژئاوای كەركوك، كوژرانی ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق بەپلەی ملازمی یەك و برینداربوونی یەكێكی دیكە بە پلەی رائد لێكەوتەوە، دوو چەكداری خۆكوژی داعشیش كوژراون.

لە باشووری شارۆچكەی قائیمی رۆژئاوای ئەنباریش، بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و لە ئاكامدا ئەفسەرێك بە پلەی عەقید كوژرا و ئەفسەرێكی دیكەش بە پلەی موقەدەم و سەربازێك برینداربوون.

دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و داگیركردنی كەركووك و كشانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانە، ھێزەكانی عێراق نەیانتوانیووە دۆخی ئەمنی كەركووك و دەوروبەری كۆنترۆڵ بكەن.

 





ئەم هەواڵە 3739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad