English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکار و چارەسەری ئازاری قورگ لە بەیانیاندا
2018-10-17 [10:35 AM]

هەولێر _ ZNA



لەگەڵ گۆڕینی کەشوهەوادا بەشێکی زۆری خەڵک دووچاری ئازاری قورگ دەبنەوە بەتایبەت لە بەیانیاندا.

ماڵپەڕی "healthline" باس لە هۆکار و چارەسەرەکانی دەکات.

ئازاری قورگ لە بەیانیاندا بە شێوەیەکی گشتی لەکاتی گۆڕینی کەشوهەوا و سەرمابووندا ڕوودەدات، ئەمەش بەهۆی وشکبوونەوەی قورگ و برینداربوونیەتی.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان وشکبوونەوەی قورگە بەهۆی نەخواردنەوەی شلەمەنییەکان، کە لە هەمان کاتدا دەبێتە وشکبوونەوەی دەم و تینویتی، بۆ نەهێشتنی ئەم گرفتە باشترە لە ڕۆژێکدا بە تایبەت لەکاتی گۆڕانی کەشوهەوادا نزیکەی ١٥ کوپ ئاو بخورێتەوە.

هەڵامەت و هەستاری هۆکارن بۆ ئازاری قورگ ئەمەش بەهۆی ژینگە و تۆز و هەواوە ڕوودەدات، باشترە ئەو کەسانە لەم وەرزەدا زیاتر ئاگاداری بارودۆخی خۆیان بن

لەم وەرزەدا نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان خێراتر دەگوازرێنەوە، کە دەبنە هۆی ئازار لە هەموو جەستە و قورگ بە تایبەتی هەروەها سەرئێشە و بێهێزی، باشترە لەسەرەتای هەستکردن بە نیشانەکاندا چارەسەر وەربگیرێت.

لەم بارودۆخەدا خواردنی هەنگوین و لیمۆ و ئاوی گەرم سوودێکی زۆری هەیە.





ئەم هەواڵە 8809جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad