English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەلاح مستەفا:هیوادەخوازم پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و ئوستڕالیا بگەنە قۆناغێکى پێشکەوتووتر
2018-10-17 [08:19 AM]

ZNA-هەولێر


لە دیدارێکى نێوان بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و خاتوو جۆوان لۆندز باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و بارودۆخى ئەمڕۆى هەرێم و عیراق و ئاکامى هەڵبژاردنەکان و پرسى پێکهێنانى حکومەتى فیدڕاڵ کرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئامادەبوو، فەلاح مستەفا وێڕاى بەخێرهێنانى شاندى میوان پوختەیەکى لەسەر دوایین پێشووەچوونە سیاسیەکانى هەرێم و ئاکامى هەڵبژاردن و رەوشى ئاوارەو پەنابەران و رووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستان و بیرى توندڕەوى پێشکەش کرد.

فەلاح مستەفا هیواى خواست ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و ئوستڕالیا بگاتە قۆناغێکى پێشکەوتووترو ئاڵوگۆڕى بازرگانى و خوێندن و کەلتوور زیاتر پەرەى پێبدرێ. هاوکات بەڕێزیان سوپاسى گەل و حکومەتى ئوستڕالیاى کرد کە لە قۆناغى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆریستانى داعش و کۆمەک کردنى ئاوارەو پەنابەران رۆلى بەرچاویان هەبوو لە چوارچێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى.

خاتوو جۆوان لۆندز خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە دووپاتکردەوە کە لە نزیکەوە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێم دیدارو کۆبونەوەى ئەنجامداوە. پیرۆزبایی سەرکەوتنى هەردوو هەڵبژاردنى پەرلەمانى عیراق و پەرلەمانى کوردستانى کردو هیواى خواست هەموولایەک هاوکاربن بۆ پێکهێنانى حکومەت.

بەڕێزیان پلان و بەرنامەى ئوسترالیاى خستەڕوو بۆ یارمەتیدانى ئاوارەو پەنابەران و ئاوەدانکردنەوەى ناوچە ئازادکراوەکانى دەستى داعش. هاوکات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیان لەگەڵ هه‌رێمی كوردستان دووپاتکردەوە.





ئەم هەواڵە 3991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad