English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ســوودەکـانـی پــەتــاتــە
2018-10-17 [11:28 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پەتاتە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ڕەگەزە خۆراکییە گرنگەکان ، کە سوودی زۆرە بۆ تەندروستی مرۆڤ ھاوکات خواستێکی زۆری لەسەرە .
 

لە سوودەکانی پەتاتە :

پەتاتە ڤیتامین C و B6 ی تێدایە سەرباری ترشی فۆلیک و نیاسین و بانتۆسینیک و ترشی ئەمینی تربتۆفان و رەگەزی کانزایی وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و مەنگەنیز و ڕیشاڵ و کاربۆھیدرات .

بۆ نەخۆشی پەستانی خوێن :

پێکھاتەی کۆکۆماینس ی تێدایە کەھاوکارە لەکۆنترۆڵی فشاری خوێن و ڕێژەیەکی زۆری پۆتاسیۆمی تێدایە کەپەستانی خوێن دادەبەزێنێت ئەمەش دەیکاتە خۆراکێکی تەندروس بۆ ئەو نەخۆشانە .

بۆ کۆئەندامی ھەرس :

ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و کاربۆھیدراتی تێدایە کەھەرس ئاسان دەکات و ھاوکاری ڕیخۆڵە و قۆلۆن و گەددە دەدات لە رزگاربوون لەپاشماوەکان و چارەسەری گرفتی ھەرس و ھەوکردنی ڕیخۆڵەکان .

بۆ پێست :

ڤیتامین C و چەند کانزایەکی گرنگ و دژە ئۆکسانی تێدایە کەھاوکاری پێست دەکات بۆ رزگاربوون لە چرچی و لابردنی پەڵەی زیادە و پەڵەی ڕەشی بەرکەوتنی تیشکی خۆر و بەساڵاچون و پیری .

دەکرێ بۆ ماسکی سپیکردنەوەی پێست بەکاربھێنرێت بۆ رزگاربوون لەپەڵە لەڕێی توێکڵکردنی پەتاتەکە و دواتر بکرێتە ئاوەوە و ھەویرێکی لێ دروست بکرێت پاشان ھەنگوینی تێ بکرێت پاشان تا 15 دەقیقە بدرێت لەپێست و دواتر بشۆرێت بەئاوو  .

  بۆ کۆئەندامی دەمار :

ڤیتامین بی و ئۆمیگا 3 ی تێدایە کەبەسوودە بۆ باشترکردنی کاری مێشک و خانە دەمارییەکانی و ماندوێتی و بێزاری ناھێڵێت .

بۆ ئێسک :

پەتاتە سەرچاوەیەکی باشە بۆ ئاسن و مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و فسفۆر ئەمانەش بەسوودن بۆ بنیاتی ئێسک و پاراستن لەرۆماتیزم .
 

بۆ پاراستن لەشێرپەنجە :

ڤیتامین C و ترشی فۆلیک و چەندین ڕیشاڵ و دژە ئۆکسانی تێدایە کە دەتپارێزێت لەشێرپەنجەی قۆڵۆن .

ســوودێــکی تــری پــەتــاتــە :

1 - سەرچاوەیەکی سەرەکی ووزەیە .

2 - ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە .

3 - ھەستی تێربوون دەدات .

4 -  ئاسان ھەرس دەکرێت .

5 -  ھاوکارە لەپاراستنی ئەستوربوونی خوێنبەرەکان .

6 - ھاوکارە لەڕێکخستنی ئەنسۆلینی لەش .

7 - پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات .





ئەم هەواڵە 2299جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad