English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دامەزراوەی دەرمانی نیشتمانی لە ھەرێمی كوردستان دروست دەكرێت
2018-10-17 [09:30 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی بازرگانی كردن بە دەرمان دەركردووە و دامەزراوەی دەرمانی نیشتمانی لە ھەرێمی كوردستان دروست دەكرێت.

وەزیری تەندروستی ئاشكرای كرد: "لیژنەیەك بە سەرپەرشتی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەو مەبەستە پێكھێندراوە و گەیشتینە كۆمەڵێك بڕیار كە دڵخۆشكەرن بۆ كەرتی تەندروستی، ئێستا خەریكی دامەزراوەی دەرمانین لە ھەرێمی كوردستان، لەلایەن سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەكەی كارەكانی تەواوكراون، بۆ ئەوەی دامەزراوەیەكی دەرمانی نیشتمانی دروست بكەین و لە 51%ی ئەو دامەزراوەیە ھی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەبێت و لە 49% ھی كەرتی تایبەت دەبێت، ئەو دامەزراوەیە بەرپرسیار دەبێت لە كڕین و دابەشكردنی دەرمان لە ھەرێمی كوردستان".

رێكەوت حەمە رەشید گوتیشی: "سزاكانی سەر ئەو كەسانە زیاد دەكەین كە دەرمانی بەسەرچوو دەھێننە ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی ئەو خەڵكانەی كە ناترسن لە ھێنانی دەرمانی ساختە پابەندبن بە یاسا".

ئەوەشی خستەڕوو: "سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پاڵپشتی وەزارەتی تەندروستی دەكات لە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە".

ھەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا سەفین دزەیی، وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان گوتی: "رێكارەكانی سزادانی ئەو كەسانە دیاركراوە كە دەرمانی خراپ و ساختە و قاچاخ دەھێننە ھەرێمی كوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو: "وەك ئەنجوومەنی وەزیران پاڵپشتی ئەو ھەنگاوە دەكەین و داواش لە ھەموو دامەزراوەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەین ھاوكاربن، بۆ ئەوەی ئەو بڕیارانە وەك خۆی جێبەجێ بكرێن".

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا ئاشكرای كرد: "پێنج بڕیار بۆ رێگەگرتن لە دەرمانی ساختە و خراپ دەراوە و بێ ئەوەی پێشتر لیژنەی بۆ دروست بكرێت".

راشیگەیاند: "هەندێك کەس كەرتی تەندروستیان بە مەبەستی بازرگانی بەکارهێناوە و لەسەر حسابی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بزنس دەکەن".





ئەم هەواڵە 3247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad