English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆکتۆبەری ڕەش
2018-10-17 [09:57 AM]

نووسینی: پیران ئه‌مین


کورت پوختی ڕووداوەکان لەوێوە دەست پێ دەکات کە بەهۆی کەڵک وەرگرتن لە نەبوونی سەنەر بڕیاردان لە ناو یەکێتی، باڵێکی ئەو حیزبە بە بڕیاری چەند هەرزە سیاسیەک لە 13ی ئۆکتۆبەردا 18کیلۆمەتریان لە ڕۆژئاوی کەرکوک بەجێ هێشت و بەبێ هیچ گرفت و ئاریشەیەک هێزی مەزهەبی حەشدی شەعبی جێگەیانی گرتەوە، ئەم ڕووداوە پاش لەشکرکێشی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هەڕەشەکانی حەیدەر عەبادی هات کە ڕۆژانە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەری تەنیبوو، لەو سەروبەندی هەڕەشە و بڵاوکردنەوەی نائومێدیدا ئەم جۆرە کارەی بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی، سەرکردایەتی پارتی هاندا لە ڕۆژی 15ی ئۆکتۆبەردا کۆبوونەوەیەکی چڕ و پڕ لەگەڵ بڕیار بەەبرامزدەستانی یەکێتی لەدوکان ئەنجام بدەن، لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردایەتی یەکێتی دڵنیایی تەواویاندا کە هیچ جۆرە موئامەرەیەک لە ئارادا نییە و پابەندبوونی خۆیان و هێزەکانیان بە بڕیاری هاوبەش دووپات کردەوە، کەچی تەنها دوای چەند کاتژمێرێک و لە بەرەبەیانی 16ی ئۆکتۆبەردا خەوی کەرکوکیەکان بەموئامەرەی چەند نەفام و هەرزە سیاسیەکی ناو یەکێتی بوو بە دۆزەخ و ئیتر ئارامی بوو بە وشەیەکی نامۆ بەو شارە.
تاکتیک و خاک فڕۆشی بەشێک هەرزە سیاسیەکانی یەکێتی بەجۆرێک بوو کە خیانەتیان لە بەشێكی هێزەکانی خۆشیان کرد و لە وەها ڕووداوێک ئاگاداریان نەکردنەوە بەمەش چەندین پێشمەرگەی ئازا و نەبەردی ئەو حیزبە لە نەزانینی ئەو بڕیارە تابەرەبەیان بەرگریان کرد و بوونە قوربانی بڕیاری چەند کەسێکی فریو خواردووی ناو حیزبەکەیان.
ڕووداوەکان خێرا تێپەڕین، ئەگەرچی نەفامەکان پاساویان ئەو کارە قێزەونە دەهێنایەوە، بەڵام ڕاگەیەنراوەکەی کۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سکرتێری گشی ئەو حیزبە کۆتایی بەهەموو پاساوێک هێنا و بە (لادەر و کاڵفام) ناوی بردن، هەروەها نەجمەدین کەریم کە بە وتەی خۆی بە زەحمەت لە موئامەرەیەکی کوشتن ڕزگار بوو کە کاڵفامەکانی حیزبەکەی پلانیان بۆ دانابوو ئەوانی بە (خاک فڕۆش و خۆ فڕۆش)ناو برد و مەلا بەختیاریش بە "فیسبوک ساز" ناوی بردن و یەكەم كەس بوو دەستەواژەی 16ی ئۆكتۆبەری بۆ ئەو خیانەتە مەزنە دانا.
لە ڕاستیدا شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان سەرکردەکانی یەکێتی و وەڵام و وەڵامکاری نێوانیان دەرفەتی بەکەس نەدا گومان لە خاک فڕۆشی ئەو گروپە بکات، بۆیە "پاڤێل تاڵەبانی" کوڕە بەڕیتانیەکەی مام جەلال لەگرتە ڤیدیۆیەکدا بەزمانێکی ئینگلیزی پاراو هیچی بۆ کەس نەهێشتەوە و پەردەی لەسەر ئیمزای 38 لە ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبەکەی لادا کە بەشدار بوون لە بڕیاری بەدەستەوەدانی کەرکوک.
ڕۆژ بەڕۆژ پەرەسەندنەکان لە ئاستی زانیاری سەبارەت بە 16ی ئۆکتۆبەر زیادی دەکرد، ڕۆژێک ئاراسی گەورە ڕاوێژکاری خیانەت بە شانازیەکی زۆرەوە باسی دەکرد و ڕۆژێکی تر لاهوری برای ددانی دەنا بە ڕێکەوتنی ژێر بەژێر و چۆلکردنی کەرکوک و خورماتوو و ناوچەکانی تر.
ئەگەر چی ئەو كاڵفامانەی ناو یەكێتی سەرەتا هۆكارەكەیان بە نابەرامبەری هێز ناو برد بەڵام دواتر كە هەموو هێزەكانی حەشدی شەعبی لەبەرامبەر چەند سەد پێشمەرگەیەكی گیان لەسەردەستی پارتی لە پردێ لوتی خۆیان و تانكی ئەبرامزیان شكا ئیتر ئەو پاساوە لەلای خەلك فلوسێكی قوڕاوی نەكرد، بۆیە نەفامەكان بیریان لەوە كردەوە پاساوی ئەو كارەیان بدەن بە شانی ڕیفراندۆم و ڕیفراندۆم چییەكان و ڕاپرسیان بە هۆكاری لەشكركێشی سوپای عێراق ناو برد، دیارە ئەمەش بێ بنەماترین پاساوی ئەوان بووە، چونكە هەر لە سەرەتاوە سەركردایەتی كورد و پارتی لە ماهیەتی ئەو هێزە تێگییشتووە كە مەرامی ئەوان پاكتاوی ڕەگەزییە بۆیە هەر جۆرە هاوكاریەكیان لەگەڵ ئەو هێزە ڕەتكردۆتەوە و ئەو هێزەش بە ساڵیك بەر لە ڕیفراندۆم پلانی هێرشكردنە سەركوردستانیان داناوە و بە بەڵگەی ئەوەی ئەگەرچی موسڵ پایتەختی داعش بوو و سنوری جوگرافی و ژمارەی دانیشتوانیشی بە زیاتر لە شەش ئەوەندەی قەزای حەوێجە مەزندە دەكرا، بەلام حكومەتی عێراقی سەرەتا موسڵی لە داعش پاككردەوە و حەوێجەی هێشتەوە بۆ كاتێكی نادیار و ئەوەبوو بە چەند رۆژێك پێش ڕیفراندۆم بە پاساوی ئازادی حەوێجە هێزەكانی بە چەكی قورسەوە لەدەوروبەری شاری كەركوك كۆكردەوە.
بۆیە خەڵكی كوردستان باش دەزانێت 16 ئۆكتۆبەر چی ڕوویدا و لەكوێوە ئاراستە كرا و كێ ڕێكەوتنەكانی كرد و ڕاگەیاندراوەكانی ناوخۆشیان هەمووی بە نوسراوی فەرمی و بە گرتە ڤیدیۆی فول HD ماوە و بابەتەكە هیچ پاساوێك هەڵناگرێ.





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad