English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سروور بارزانی: تێڕوانینه‌كانی بێشكچی جێگەی پێزانینی ئازادیخوازانه‌
2018-10-17 [10:03 AM]

ZNA- هه‌ولێر


مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی رۆڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی ئیسماعیل بێشكچی، نووسه‌ر و رووناكبیری دیاری تورك ده‌كات، كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كوردستان هه‌یه‌تی.

مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018، پێشوازی لە ئیسماعیل بێشكچی، دۆستی گەلی كورد و رووناكبیر و مێژوونووسی دیاری تورك كرد.

لە دیدارەكەدا مه‌سروور بارزانی سوپاسی هەڵوێستەكانی ئیسماعیل بێشكچی كرد، كه‌ به‌رامبه‌ر دۆزی رەوای گەلی كوردستان هه‌یه‌تی و پێزانینی خۆشی بۆ هەوڵ و چالاكی و نووسینەكانی ده‌ربڕی و رایگەیاند بۆچوون و تێڕوانینەكانی بێشكچی لەبارەی گەلی كوردستان جێگەی پێزانینی نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ ئیسماعیل بێشكچی ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتن‌ و ئارامییه‌‌ دا، كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و رایگه‌یاند، دۆزی ره‌وای كورد قۆناغی باشی بڕیووه‌ و پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامی گه‌لی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت، كه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا ئاشكرای كرد، هه‌روه‌ها گوتی: به‌ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد ناوچه‌كه‌ سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانیش ده‌بێت.

ئیسماعیل بێشكچی، یه‌كێكه‌ له‌و رووناكبیره‌ دیارانه‌ی تورك، كه‌ به‌ ئاشكرا هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی كێشه‌ی گه‌لی كورد ده‌ربڕیوه‌ و به‌رده‌وامیش رایگه‌یاندووه‌، كه‌ پێویسته‌ كێشه‌ی گه‌لی كورد له‌ رێگه‌ی ئاشتییانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

دیداری نێوان مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و و ئیسماعیل بێشكچی، رۆشنبیری دیاری تورك

 

 





ئەم هەواڵە 5047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad