English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پشتیوانی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
2018-10-17 [10:07 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16/10 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی تایبه‌تی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ كردن به‌ده‌رمان و رێكخستنی چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتنی ده‌رمان و كاروباری ده‌رمانخانه‌كان و چاودێری نرخ و جۆرو كوالێتی ده‌رمانه‌كان .
ئێمه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانین بۆ ڕێكخستنی مامه‌ڵه‌ كردن به‌ ده‌رمان و ده‌رمانخانه‌كان و شێوازی هه‌ڵگرتن و چاودێری جۆرو نرخه‌كان و ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی زیاتری ته‌ندروستی هاوڵاتیان و ڕێگری كردن له‌ هێنان و به‌كارهێنانی ده‌رمانی خراپ و قۆرخ كردنی بازاڕ كاریگه‌ری ده‌بێت و ده‌بێته‌ به‌شێك بۆ دڵنیایی هاوڵاتیان له‌وه‌ی كه‌ له‌ڕابردوو به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ده‌رمانی خراپ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو هاوڵاتیان بونه‌ته‌ قوربانی و سه‌ره‌ڕای گرانی نرخ و خراپی هه‌ندئ كواڵیتی ده‌رمان.
وه‌ لای خۆمانه‌وه‌ پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوو بڕیارانه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین و هیوادارین به‌ زووترین كات بچێته‌ بواری جێ به‌جێ كردن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆڵی داواكاری گشتی به‌رز ده‌نرخێنین كه‌ وه‌ك چاودێرو سه‌رپه‌رشتیار ده‌ست نیشانكراوه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنی ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كان.

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
17/10/2018





ئەم هەواڵە 3406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad